®MirrorMazeIraq لە هەولێر دەکرێتەوە!
دوای کردنەوەی یەکەم میرهرمەیز لە عێراقدا لە شاری سلێمانی، شاری کهلتورو رۆشنبیری، داواکاری و هاندانی سهردانهكهران وای کرد لقێکی نوێی پڕۆژەکە لە شاری هەولێری میژوویی بکرێتەوە.
شاری ههولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە لە هەمان کاتدا هەڵبژێردراوە وەک پایتەختی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لهم ساڵانهی دواییدا، بەناوبانگە بە راگرتنی باڵانسێكی جوانی مێژوو لەگەڵ جیهانی هاوچەرخدا. قەڵای ٨٠٠٠ ساڵ تەمەنی هەولێر لە ناوجەرگەی شارە و نموونەیەکە لەسەر مێژووی دێرینی ئەم ناوچەیە، کە ئێستا دەورهدراوە بە سیما جیاوازەکانی پێشکەوتن و بینای مۆدێرن.
®MirrorMazeIraq لقێکی نوێ دەکاتەوە لە یەکێک لەم بینا گەورانەداو ئەو شوێنەش فامیلی مۆڵی هەولێرە. فامیلی مۆڵی هەولێر یهكێكه لە یەکەمین مۆڵەکانی شاری هەولێرو هەردەم خزمەتگوزاری رابواردن و كاتبهسهربردنی تایبەتی پیشکەش به سەردانکەرانی کردووە بێجگە لە خزمەتگوزاری بازاڕكردن وخۆراک و شتومەکی بێ وێنە. تازەترین و تایبەتترین خزمەتگوزاری کە لە فامیلی مۆڵی هەولێر لە ١/١٠/٢٠١٩ دەکرێتەوە، لقی تازهی ®MirrorMazeIraq دهبێت!
میرهرمەیز کهلتورێکی جیهانیە، بەڵام لە ئێستادا بیرۆکەکە نوێیە بۆ کوردستان و عێراق بە گشتی. یەکەمین میرهرمەیز لە عێراق دەرگاکانی لە ١٦/٢/٢٠١٩ دا کردەوە لە شاری سلێمانی. دوای ئەو سەرکەوتنە بەرچاوەی بەدەسەتی هێنا پڕۆژەکە، هاندان و پشتگیریەکان وایانکرد کە بتوانرێت لقێکی نوێی لێ بکرێتەوە لە شاری ههولێر ماوەی كهمتر له ساڵێک. دوای وردبوونەوە لە پێشنیاری سەردانکەران و شارەزایان دەربارەی میرهرمەیزەکەی سلێمانی، ®MirrorMazeIraq چەندەها گۆڕانکاری و تازەگەری ناوازەی كردووه له لقە نوێیەکەی له هەولێر.
میرهرمەیزەکەی هەولێر زۆر جیاواز دەبێت لەوەی سلێمانی لە چەندەها ڕووەوە. میرهرمەیزە نوێیەکە پانتاییەکی زیاتر دادەپۆشێت و ئاڵۆزترە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە ئەستەمترە بۆ تەواوکردن و دۆزینەوەی دەرگای چوونە دەرەوە. هەروەها ئەمە ئهبێته هۆی ئهوهی سەردانکەران کاتێکی زیاتر لە ناو مەیزەکەدا بهسهربهرن و خۆشی ببینن لەو گەشتە ئەفسووناویەی کە بە ناویدا دەیکەن. میرهرمەیزە نوێیەکە خانە و ڕێگا و بەشی نوێی تێدایە و شێوەی گشتی بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازە. ئەستەمە ڕێگای ڕاست بدۆزیتەوە، بەڵام ئاسانە ونبیت لە خۆشیەکەدا.
د. هێمن لەتیف، خاوەن بیرۆکە و دامهزرێنهری ®MirrorMazeIraq لەسەر لقە نوێیەکە دەڵێت: مەبەستی ئێمە ئەوەبووە کە ئەزموونێکی خۆش و ناوازە دروستبکەین بۆ سەردانکەرانمان بە تێکەڵکردنی لایەنە سەرەکیەکانی میرهرمەیز لەگەڵ تەکنەلۆجیای هاوچەرخ و ئەزموونمان لە بوارەکەدا.
هەرچەندە ونبوون لە ناو میرهرمەیزدا یەکێکە لە مەبەستە سەرەکیەکانی هەر مەیزێک، ئەوە گرنگه بزانرێت کە پێویست ناکات سهردانكهر هیچ دوو دڵبێت چونکە ®MirrorMazeIraq هەڵساوە بە دابینکردنی پشکنەر یاخود دۆزەرەوەی سەلامەتی، بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتی دەبێت لە ناو مەیزەکەدا و ئەمەش ڕێگە دەدات کە زۆر بە ئاسانی بدۆزرێنەوە. بۆیە هیچ هۆکارێک نیە کە وا بکات میرهرمەیزەکە تاقی نەکەیتەوە. هەروەها، هەڵساون بە دابینکردنی چەندەها شاشەی پێشکەوتو بۆ ڕێنیشاندانی زیاتری بۆ ئەو سەردانکەرانەی کە خولیای گەشتەکەیانە زیاتر لەوەی خولیای دۆزینەوەو مەتەڵی مەیزەکەین.
ئەگەر تۆ مەبەستت وێنا سەرنجڕاکێشەکانی ناو مەیزەکەیە یاخود دەتەوێت مێشکی خۆت و توانای خۆت تاقی بکەیتهوە بە دۆزینەوەی ڕێگای دەرچوونی مەیزەکان، ئەوا ®MirrorMazeIraq شوێنی گەنجاوە بۆ تۆ و خۆشەویستانت.
®MirrorMazeIraq لە هەولێر، لە نهۆمی یەکەمی فامیڵی مۆڵە، نزیک ناوچهی خۆراکەکان.