the only mirror maze in Iraq

®MirrorMazeIraq: بەشی هەولێر

®MirrorMazeIraq لقێکی نوێی کردەوە لە هەولێر، میڕه‌رمەیزە نوێکە لە نهۆمی یەکەمی فامیلی مۆڵی هەولێر دەبێت.

د. هێمن لەتیف، دامه‌زرێنه‌رو خاوەن بیرۆکەی ®MirrorMazeIraq لەم بارەیەوە دەڵێت: له‌سه‌ره‌تاوه‌ بیرۆکەی ڕۆیشتنمان بۆ هەولێر لە بەرنامەدا بوو، به‌ڵام هاندانی سەردانکەرانمان و هاوڕێیانمان و وەبەرهێنەرانمان و هەروەها ستافی فامیلی مۆڵ وای لێ کردین کە پلانەکانمان پێشبخەین و زووتر دەست بە کاربکەین لەسەر ئەم لقە نوێیە.

لەبەر سەرکەوتنە بەرچاوەکەی ®MirrorMazeIraq لە سلێمانی پلانەکان پێشخران. ئەمەش وایکرد میڕه‌ڕمەیزەکەی هەولێر زۆر زووتر دەست بە دروست کردن و تەواوکردنی بكرێت لەو کاتەی کە پێشوەخت بۆی دانرابوو. ڕۆژی ١/١٠/٢٠١٩ میڕه‌ڕمەیزی هەولێر بە فەرمی كرایه‌وه‌و بەخێرهاتن لە میوانان دەکات.

چەندەها لایەنی گرنگ هەیە دەربارەی ئەم لقە نوێیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئەم میڕه‌ڕمەیزە نوێیە دووبارە ناوو براندی پڕۆژەکە بە کۆمەڵێکی نوێی خەڵک دەناسێنێتەوە. ‌هەروەها لایەنێکی دیکە ئاسانکاریە بۆ میوانان و خەڵک بە گشتی کە ئاسانتر بگەن بە میڕه‌ڕمەیزەکە بێ ئەوەی پێویست بکات ڕێگای دوورببڕن یاخود شارەکەی خۆیان جێ بهێڵن.

‌هەولێر کە هەڵبژێردراوە وەک شاری گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وپایتەختی هەرێمی کوردستانە، پێکهاتەیەکی مرۆیی هەمە جۆری هەیە بەوەی کە ژمارەیەک زۆر لە کەسانی نێودەوڵەتی و بیانی تیایدا دەژین و سەردانی دەکەن. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە چانسێکە بۆ ئەوەی پیشانی جیهانی بدەین کە کوردستان و عێراق هاوتەریبن لەگەڵ کەلتووری داهێنان و هونه‌رو رێگاكانی كاتبه‌سه‌ربردن له‌ جیهاندا.

دانیشتووانی هەولێر دەبێت زۆر بە پەرۆشبن بۆ کردنەووەی میڕه‌ڕمەیزە نوێیەکە. هۆکاری ئەم پەرۆشییه‌ش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەندەها گۆڕانکاری و تازەگەری کراوە لە میڕه‌ڕمەیزەکەدا و ئێستا گەورەترە و کاتی زۆرتری دەوێت بۆ تەواوکردنی و ئەستەمتر تەواو دەکرێت. بێجگە لەمانەش چەندەها بەشی تەکنەلۆجی بۆ زیاد کراوە. ئەمەش وای لە ئەزموونەکە کردووە کە زۆر چڕتر و بە جۆش و خرۆشتربێت بە تایبەتی کاتێک لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانماندا سه‌ردانی دەکەین.

وەبەرهێنان لە داهێناندا هۆکاری یەکەمی دامەزراندنی ئەم پڕۆژە ناوازەیەیە. ®MirrorMazeIraq هەوڵدەدات کە نموونەیەکی هونەریبێت بۆ بیرۆکە و خەون و ئیلهامی هەموو کەسان. (وەبەرهێنان لە داهێناندا) ئەو وتەیەیە کە هەموو ئەو کەسانەی بەشێکن لە ®MirrorMazeIraq باوەڕی پێ دەکەن و هەوڵی بۆ دەدەن.

تەنها ئەوە گرنگ نیە کە وەبەرهێنان بکەین بەڵکو دەبێت داهێنان بکەین و تازەگەری بکەین، کە ئەمانەش دەبن بە ئیلهام بۆ داهێنانی خەڵکانی دیکە. بە سەردانکردنت بۆ میڕه‌ڕمەیزی هەولێر یاخود سلێمانی دەبینیت کە وتەکەمان دەبێتە ڕاستیەکی بەرجەستە.

زیاتر

یەکەمین میرەرمەیز لە هەموو عێراق و کوردستان!

®MirrorMazeIraq: بەشی هەولێر
®MirrorMazeIraq لە هەولێر دەکرێتەوە!
بۆچی وه‌به‌رهێنان له‌ داهێنان؟ بۆچی میره‌رمه‌یز؟
مێژوویەکی کورت لەسەر میرەرمەیز
دەرکەوتنی میرەرمەیز لە سینەمادا
میرەرمەیز و هەڵخەڵەتاندنی چاوەکان
ئەزموونی تاقیکردنەوەی میرەرمەیز!
مەراسیمی کردنەوەی میرەرمەیز عێراق
TOP