the only mirror maze in Iraq

میرەرمەیز و هەڵخەڵەتاندنی چاوەکان

ئەو ساتەی پێ دەخەینە میرەرمەیزەوە، توشی سەرسوڕمانێکی بینایی دەبین، ئەمەش بە هۆی ئەو وێنەدانانەوە ڕوودەدات کە ئاوێنەکان دروستی دەکەن، لە خولەکی چونە ژوورەوەمانەوە ون دەبین لە ناو مەیزەکەدا و دەچینە قوڵای ئەزمونە نوێکەوە.

لە ناو مەیزەکەدا بەرەو هەموو ئاڕاستەکان دەڕۆین هەرچەندە هەموویان لە یەک دەچن و ئەو هەستەمان دەدەنێ کە لە شوێنی خۆمان نەجوڵاوین، هەتا زیاتر بچینە قوڵایی میرەرمەیزکەوە و خۆمان بە ئاوێنەوە و سوچەکانی چواردەوربەین ئەوا زیاتر سەرسام دەبین پێی، دکتۆر هێمن لەتیف کە دامەزرێنەر و خاوەن بیرۆکەی میرەرمەیز عێراقە (®MirrorMazeIraq) دەڵێت: هەرچەندە من لەگەڵ پڕۆسەی دروستکردنەکەیدابووم، بەڵام یەشتا ئەستەمە بۆم ڕێگای چونەدەرەوە بە ئاسانی بدۆزمەوە.

میرەرمەیزەکان مێشکمان هەڵدەخەڵەتێنن کاتێک دەمانەوێت ڕاستی و وێنەدانەوەکان لە یەک جیا بکەینەوە و هەروەها هەوڵدەدەین زۆر وریابین پێش هەر هەنگاوێک چونکە باوەڕمان بە چاوەکانمان و هەستەکانمان نامێنیت.

ئێمە دەتوانین بە تەنیا یاخود لەگەل هاوڕێکانماندا سەردانی میرەرمەیز بکەین، لە هەردوو بارەکەدا تاقیکردنەوەکەمان زۆر جیاواز دەبێت.

کاتێک تەنیا دەچینە میرەرمەیزەکەوە، ئێمە هەوڵدەدەین کە ئەو کاتە کەمەی کە هەمانە بە تەنیای بە کاری بێنین بۆ بیرکردنەوەو و قولبوونەوە لە خەیاڵەکانماندا.

بەڵام ئەگەر لەگەڵ هاوڕێکانماندا بڕۆینە میرەرمەیزەکەوە ئەوا تاقیکردنەوەکەمان پڕ دەبێت لە خۆشی و ئاهەنگگێڕان، هەمووان هەوڵ دەدەن پێشڕەوی گروپەکە بکەن و زۆربەی کات هەمووان وندەکەن و دەمانبەنە ڕێگایەکی داخراوەوە، دەتوانیت گوێت لە پێکەنین و دڵخۆشی هەمووانبێت لە ناوەوە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە نیوەی کاتەکەمان هەر بە وێنەگرتن و سێڵفیەوە بە سەر دەبەین.

ڕووناکیەکان و ڕەنگە جیاوازەکان هەموو شتێک ڵێڵ و نادیار دەردەخەن، بە ڕاستی ئەزمونێکە کە تەنها لە فیلم و گۆرانیەکاندا دەبینرێت، بینینی میرەرمەیز و تاقیکردنەوەی ئەزمونێکمان پێ دەبەخشێت کە لە هیچ شتێک ناچێت کە لەمەو پێش ئەزموونمان کردبێت.

میرەرمەیز عێراق (®MirrorMazeIraq) کە لەم دوایانەدا لە سلێمانی کرایەوە ئەم هەموو ئەزموونە سەرنجڕاکێش و جیاوازانەمان دەداتێ، میرەرمەیز عێراق بریتیە لە هەرە باشترین شوێنەکان بۆ سەردانکردن بە تەنیا یاخود لەگەڵ هاوڕێیان و خێزان و خۆشەویتان، وەرن و بۆ خۆتان یەکەم میرەرمەیز لە عێراق و کوردستاندا تاقیبکەنەوە و کاتێکی پڕ لە جۆش و خرۆش بە سەر بەرن.

زیاتر

یەکەمین میرەرمەیز لە هەموو عێراق و کوردستان!

®MirrorMazeIraq: بەشی هەولێر
®MirrorMazeIraq لە هەولێر دەکرێتەوە!
بۆچی وه‌به‌رهێنان له‌ داهێنان؟ بۆچی میره‌رمه‌یز؟
مێژوویەکی کورت لەسەر میرەرمەیز
دەرکەوتنی میرەرمەیز لە سینەمادا
میرەرمەیز و هەڵخەڵەتاندنی چاوەکان
ئەزموونی تاقیکردنەوەی میرەرمەیز!
مەراسیمی کردنەوەی میرەرمەیز عێراق
TOP