بۆچی وه‌به‌رهێنان له داهێنان؟ بۆچی میره‌رمه‌یز؟
پرۆژه‌ی میره‌رمه‌یز تێكه‌ڵاوێكی زۆر جوان و زیره‌كانه‌ی زانست و داهێنان و وه‌به‌رهێنانه. لێره‌دا حه‌ز ئه‌كه‌م به‌كورتی تیشك بخه‌مه سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م لایه‌نانه‌و بۆچی به هه‌ڵبژارده‌یه‌كی باشمان زانی بۆ ده‌ستپێكی وه‌به‌رهێنان. سه‌ره‌تا با له داهێنانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین.
داهێنان یه‌كێكه له فاكته‌ره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ره‌وپێشچونی شارستانییه‌ت و دروستكردنی دنیایه‌كی باشتر‌و خۆشتر بۆ مرۆڤایه‌تی. داهێنانه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مرۆڤی جیاكردۆته‌وه له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر‌و وای كردووه به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه‌و به‌ره‌و گۆڕانكاری هه‌نگاوبنێت. سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كانی تر هه‌ر به‌وشێوه‌یه ده‌ژین كه هه‌زاران یان ملیۆنان ساڵه له‌سه‌ری دروست بوون. ته‌نها مرۆڤه هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی گۆڕاوه‌و له‌گۆڕاندایه به‌هۆی داهێنانه‌وه. به‌ڵام داهێنان پێویستی به پشتگیری و به گشتگیری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببێت به گۆڕانكاری. به درێژایی مێژوو داهێنانه‌كان هه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كراوه‌و كه‌سانێكیش پشتگیریان كردووه تا بوونه‌ته واقیع و گه‌یشتوون به خه‌ڵكی. جۆرێكیش له‌م پشتگیریانه بریتییه له وه‌به‌رهێنان.
وه‌به‌رهێنان یه‌كێكه له پاڵنه‌ره هه‌ره گرنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی داهێنانه‌كانی مرۆڤ له بیرۆكه‌و سه‌ركاغه‌زه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵ و ببێت به به‌رهه‌م، به خزمه‌ت، یان به ته‌جروبه. وه‌به‌رهێنانیش ته‌نها له‌لایه‌ن كه‌سانی خاوه‌نكارو كۆمپانیاكانه‌وه نییه. به‌ڵكو حكومه‌ته‌كان و ده‌زگا زانستییه‌كان و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش له زۆر شوێن و زۆر كات به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له داهێناندا. بێ گومان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا وه‌به‌رهێنانی خاوه‌نكارو كۆمپانیاكانه به‌مه‌به‌ستی هێنانه كایه‌وه‌ی تازه‌گه‌ری و زۆر جاریش دروستكردنی بازاڕی تازه بۆ خۆیان. دروستكردنی بازاڕ‌و قازانجیش له وه‌به‌رهێنان بۆ وه‌به‌رهێن گرنگه تاوه‌كو بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌و بۆچی ئێمه پڕۆژه‌یه‌كی وه‌كو میره‌رمه‌یزمان هه‌ڵبژاردووه، لێره‌دا لایه‌نه زانستییه‌كه دێته ناوه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه تازه‌كانی به‌خته‌وه‌ری به‌رده‌وام ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌و كات خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌جروبه‌ی جیاواز‌و تاقیكردنه‌وه‌ی تازه به‌خته‌وه‌رترن له‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌وداڵی شت كڕین و كۆكردنه‌وه‌ی شتومه‌كی تازه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كات و ماندووبونی خۆیان ده‌خه‌نه خزمه‌ت دروستكردنی به‌خته‌وه‌ری بۆ كه‌سانی تر خۆیان به‌خته‌وه‌رترن له ژیاندا له‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌وداڵی به‌خته‌وه‌رین ته‌نها بۆخۆیان. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما زانستیانه پێمان باش بوو كه وه‌به‌رهێنانه‌كان بخه‌ینه بوارێكه‌وه كه به‌خته‌وه‌ری ببه‌خشێت به به‌كارهێنه‌ران وه‌ك له‌وه‌ی شتومه‌كیان بۆ دابین بكات. به‌خته‌وه‌ری كه‌سانی تریش بكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری خۆمان. هه‌ر بۆیه به دوو پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ستمان پێكردووه كه هه‌ردووكیان ته‌جروبه‌یه‌كی جیاواز به سه‌ردانكه‌ران ده‌به‌خشن و به‌خته‌وه‌رییه‌كی زیاتریان پێ ده‌به‌خشن وه‌ك له به‌ده‌ستهێنانی شتومه‌ك، ئه‌وانیش پرۆژه‌ی میره‌رمه‌یزه‌ی عێراق و پرۆژه‌ی تێراتارگێت ڤی ئاڕه كه به‌خته‌وه‌رییه‌كی تایبه‌تی و ته‌جروبه‌یه‌كی تازه ده‌به‌خشن به هه‌موو ته‌مه‌نێك بێ جیاوازی. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ش له ئێستادا یه‌كه‌م و ته‌نهان له‌م وڵاته‌دا.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین له پشتگیری داهێنان و دروستكردنی به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌مووان له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له تازه‌ترین داهێنانه‌كانی مرۆڤایه‌تی و گه‌یاندنیان به دانیشوان و سه‌ردانكه‌رانی شار‌و وڵاته‌كه‌مان.
د.هێمن له‌تیف، دامه‌زرێنه‌ری میره‌رمه‌یز عێراق، سلێمانی