the only mirror maze in Iraq

ئەزموونی تاقیکردنەوەی میرەرمەیز!

کاتێک بیر لە میرەرمەیز دەکەینەوە، چەندەها بیرۆکەی هەژێن دێن بە بیرمانا، وەکو ڕووناکیەکان و دەنگەکان و هونەری ناو مەیزەکە و هەروەها کە ئەکرێت لەوانە کێ ببینی لەوێ.

کاتێک لە ناو میرەرمەیزداین، ئەوا مەیزەکە شەش جار گەورەتر دەردەکەوێت لە ڕاستیەکەی و وێنەدانەوەکان ئەم فێڵە بیناییەمان بۆ دروست دەکەن، لەگەڵ ئەمەشدا هەموو سوچەکانی مەیزەکە لە یەک دەچن ئەمەش یارمەتی ئەوە دەدات کە مەیزەکە گەورەتر دەربکەوێت، دکتۆرهێمن لەتیف کە دامەزرێنەر و خاوەن بیرۆکەی میرەرمەیزعێراقە (®MirrorMazeIraq) لەسەر پڕۆژەکە دەڵێت: (پڕۆژەکە بریتیە لە شوێنێکی گەشتیاری کە سەرنجی ئەو کەسانە ڕادەکێشێت کە خولیای زانستن و هەروەها ئەوانەشی کە خولیای هونەرن، بەڵام لە پێش هەموو شتێکەوە شوێنێکە بۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش بە بێ گرنگیدان بە جیاوازی ئارەزووه‌ تایبەتیەکان).

لەگەڵ یەکەم هەنگاومان بۆ ناو مەیزەکە، ئاگامان لە کات نامێنێت، کاتێک لە ناوەوەین، خۆمان دەدەینە دەستی خەیاڵمان چیرۆکمان بۆ دروستبکات و بمانگەڕێنێت بە مەیزەکەدا، لەبەر ئەمەشە میرەرمەیزەکان لە جیهاندا بە شیێوەی جیاواز دروستدەکرێن و سەرکێشی تایبەتی خۆیان هەیە، هەندێکیان لەسەر بابەتی مۆدێرن و هەندێکیکەشیان لەسەر بابەتی کلاسیکی ڕازێنراونەتەوە.

میرەرمەیزکان دەکرێن لەسەر چەندەها بابەتی جۆرا و جۆر دروست بکرێن بۆ نموونە؛ بابەتی سروشتی، دەریاکان، شوێنە مێژویەکان و تەنانەت گەردونیەکانیش.

زۆربەی کات منداڵان دەگەڕێن بە ناو مەیزەکەدا بە سەرسورمانەوە و وێنەدانەوەکان و ڕووناکیەکان و دەنگەکان سەرنجیان تەواو ڕادەکێشێت، ئەمە هەر وەک خەوەن دەبێت بۆ ئەوان، ئەم تایبەتمەندیانە وا لە میرەرمەیزدەکەن کە شوێنێکی تەواو گونجاوبێت بۆ خێزان کە سەردانی بکات بە هەموو ئەندامەکانیەوە، نەک هەر منداڵەکان بەڵکو گەورەکان و بە تەمەنەکانیش سەرسامدەبن و سەرنجڕاکێش دەبن بەو شتانەی کە لە میرەرمەیزەکەدا دەیبینن.

کاتێک وێنەدانەوەکەی خۆمان دەبینین، سەرسام دەبین کە چەند گۆڕاوە بە هۆی ڕووناکی و سوچ و ئاڕاستەی سەیرکردنەوە، دەیان ژوور هەیە کە سەردانی بکەین لە میڕۆر مەیزەکەدا و وێنەدانەوەی خۆمانببینین تیایاندا، گرنگ نیە چەند جار دەیکەینەوە بەڵام هەرگیز بێزار نابین لە گەڕان لە ناو مەیزەکەدا.

گەر دەتەوێت ونبیت، کاتێکی خۆش بەسەر بەریت لەگەل خۆشەویستانت، یاخود بچیت بۆ گەڕان لەناو خەیاڵەکاندا، ئەوا میرەرمەیز عێراق MirrorMazeIraq® شوێنی مەبەستە بۆ تۆ، شوێنێکی خێزانی سەرنجڕاکێش و سەرسامکەرە و هەمووان دەبێت ئەزموونی بکەن، هیچ نەبێت جارێک لە ژیانیاندا سەردانی بکەن.

زیاتر

یەکەمین میرەرمەیز لە هەموو عێراق و کوردستان!

®MirrorMazeIraq: بەشی هەولێر
®MirrorMazeIraq لە هەولێر دەکرێتەوە!
بۆچی وه‌به‌رهێنان له‌ داهێنان؟ بۆچی میره‌رمه‌یز؟
مێژوویەکی کورت لەسەر میرەرمەیز
دەرکەوتنی میرەرمەیز لە سینەمادا
میرەرمەیز و هەڵخەڵەتاندنی چاوەکان
ئەزموونی تاقیکردنەوەی میرەرمەیز!
مەراسیمی کردنەوەی میرەرمەیز عێراق
TOP