the only mirror maze in Iraq

یەکەمین میرەرمەیز لە هەموو عێراق و کوردستان!

كاتێک بیر لە کوردستان دەکەینەوە وەک شوێنێکی گەشتیاری، هزرمان بۆ هەندێک شوێن و شتی دیاریکراو دەچێت. وەک شاخەکان، تاڤگەکان، دیمەنی جوانی سروشت، شوێنەوارە مێژوویی و دێرینەکان، بەڵام هەموو ئەمانە دەگەڕۆێن و لیستەکە دەوڵەمەنتر دەبێت.

میرەرمەیزعێراق MirrorMazeIraq®یەکەم میرەرمەیزدەبێت لە عێراق و کوردستان کە لە ڕۆژی ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ دەکرێتەوە، شاری سلێمانی شوێنێکی گەشتیاری نوێی دەبێت کە لە وڵاتەکەدا هاوشێوەی نیە.

ئەم شوێنە گەشتیاریە نوێیە شاری سلێمانی بە شێوەیەک و وێنەیەکی نوێوە پێشکەشی گەشتیاران و جیهان دەکات، لایەنێکی تایبەتی شارەکە دەردەخات، لایەنێکی نوێ و داهێنەرانە و سەرنجڕاکێشانە، ئەم پڕۆژەیە پێشەنگ دەبێت بۆ پیشاندانی ئەو پێشکەوتنە هونەری و گەشتیاریە کە شارەکە بە خۆیەوە دیوێتی.

میرەرمەیز لە سەرانسەری هەموو جیهاندا هەیە و هەمووشیان بوونەتە بەشێکی گرنگ و سەرەکی لە پێشکەوتنی لایەنی گەشتیاری وڵاتەکە و لەسەر ئەمەش دکتۆرهێمن لەتیف، خاوەن بیرۆکە و دامێزرەنەری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوە کرد کە: میرەرمەیزعێراق MirrorMazeIraq® لە سلێمانی بەرهەمێکی بێ هاوتایە و خزمەتی شوێنە گەشتیاریەکان و کولتووریەکان دەکات لە داهاتوویەکی دوور و نزیکیشدا.

ئەم میرەرمەیز دەبێتە هۆی پیشکەوتن و دەستپێکێکی نوێ لە لایەنی گەشتیاری شارەکە و وڵاتەکە بە شێوەیەکی گشتی، نیشاندەری ئەوە دەبێت کە شارەکە تەنها لە رابردوودا ناژی و توانای پیشکەش کردنی شتی نوێ و زیاتری هەیە بێجگە لە شوینەوارە مێژووی و دێرینەکان بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیان.

ئەم پرۆژەیە لە شاری سلێمانی تایبەتمەندی نایاب لەخۆ دەگرێت و لەسەر ئاستێکی جیهانی دروست کراوە، بە یارمەتی سیستەمی دەنگ و روناکییە ناوازەکەی، کەشێکی تایبەت و سەیروسەمەر بە میرەرمەیزەکە دەبەخشێت.

گرنگی ئەم میرەرمەیزە لەوەدایە کە بێ هاوتایە و تەنیایە، لە چەند ساڵانی رابردوودا میرەرمەیز بووەتە شوێنێکی گەشتیاری ناسراو و دیار بۆ سەردانکەران لە هەموو جیهاندا، ڵەگەڵ ئەمەشدا دەبێتە یەکێک لەو شوێنەوارانای کە شارەکەی پێ دەناسرێت کە ئەمەش خاڵێکی گرنگە لە بەرەو پێشچوونی گەشتیاری هەر وڵاتێک.

دروستکردنی میرەرمەیز لە شاری سلێمانی وەک شوێنێکی گەشتیاری دەىێتە هۆکارێکی تر لە پێشکەوتنی کولتوور و مۆدێرنەتی شارەکە، سلێمانی بە وێنەیەکی جیاواز و نوێوە شارەکە پێشکەش دەکات، جیاواز لەشوێنە گەشتیاریەکانیتر و ئەم شوێنە گەشتیاریە نوێیە بۆ هەموو کەس و تەمەنێك گونجاو دەبێت و هامووان دەتوانن خۆشی لێ ببینن.

زیاتر

یەکەمین میرەرمەیز لە هەموو عێراق و کوردستان!

®MirrorMazeIraq: بەشی هەولێر
®MirrorMazeIraq لە هەولێر دەکرێتەوە!
بۆچی وه‌به‌رهێنان له‌ داهێنان؟ بۆچی میره‌رمه‌یز؟
مێژوویەکی کورت لەسەر میرەرمەیز
دەرکەوتنی میرەرمەیز لە سینەمادا
میرەرمەیز و هەڵخەڵەتاندنی چاوەکان
ئەزموونی تاقیکردنەوەی میرەرمەیز!
مەراسیمی کردنەوەی میرەرمەیز عێراق
TOP