دەرکەوتنی میرەرمەیز لە سینەمادا
میرەرمەیز خانویەکە یاخود ڕاسترە بڵێین کە ژوورێکە کە لە ئاوێنە پێکهاتووە، ئاوێنەکان بە شێوەیەک دانراون کە شکانەوە ڕوودەدات و دووبارەدەبێتەوە، ئەم شکانەوەیە وا لە چاوی مرۆڤ دەکات کە ژوورەکە بە بێ کۆتا ببینێت، ئەمەش دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی خۆش و پڕ لە چەندوچونی بۆ سەردانکەران لە هەموو تەمەنێک وئەمەش وا لە میرەرمەیز دەکات ببێت بە شوێنێکی گەشتیاری خێزانی، میرەرمەیز بە چەندەها شێوە بەناو بانگ بووە یەکێکیش لەو شێوانە بواری فلیم و سینەمایە.
.
ئەگەر بێت و سەیری فلیمە مێژوویەکان بکەین، چ فلیمی بێ دەنگ یان فلیمی مۆدێرن بێت، دەبینین کە میرەرمەیز دەردەکەوێت، بە بێگوومان بۆ چەند خولەکێکدا پاڵەوانەکان یاخود خراپەکارەکان لە ناو میرەرمەیزەکەدا دەبینین، بە زۆری لەم خولەکانەدا کارێکتەرەکان بە دوای یەکدا ڕادەکەن یاخود کارێکتەری ناو فیلمەکە میرەرمەیزەکە بەکار دەهێنن وەکو شوێنێکی ئارام بۆ بیکردنەوە و هێمنی.
کۆنترین و لەوانەیە یەکەمین فلیم کە میرەرمەیزی تیا بەکار هاتبێت فلمیی ١٩٢٨ی چارلی چاپلن بووە بە ناوی (زە سێرکس)ە لەم کۆپلەیەدا پۆلیس بە دوای چاپلنەوە ڕادەکەن، بۆیە ئەویش دەچێتە ناو میرەرمەیز و پۆلیسەکان ون دەکات و دەربازی دەبێت، لێرەدا بۆ یەکەم جار بینەران ناسێندراون بە میرەرمەیز لە بواری فلیمدا، کە دیمەنێکی نوێ و سەرسوڕهێنەر بووە بۆ هەموو بینەران.
فیلمێکی نوێتر فیلمی "ئێنتەر زە دراگن" ی ١٩٧٣ ی بروس لیی دەبێت، ئەم فیلمە یەکێکە لەو فیلمانەی کە دایک و باوکمان سەیریان کردووە و سەرسام بوون پێی لە ساڵانی ٧٠ و ٨٠ کاندا، ئەو شتەی کە بە هزردا دێت کە باسی ئەم فلیمە دەکرێت کۆتا خولەکەکانی فلیمەکەیە لە میرەرمەیزەکەدا، ئەم کۆتیاییە یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆتاییەکان لە هەموو مێژووی سینەمادا.
لە فلیمەکەدا ئاوێنەکان دژی پاڵەوانەکە بە کاردێت، هەر بۆیە لیی وا بە باش دەزانێت کە ئاوێنەکان بشکێنێت بۆئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و خراپە کارەکان بشکێنێت.
کٶتا فلیم کە پێویست دەکات باسی بکەین بێگوومان فلیمی "جۆن ویک: چاپتەر توو" ە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا دەرچووە، لەم فیلمی ئاکشنەدا جۆن ویک (کیانو رییڤس) بەشداری دەکات لە کۆپلەیەکی شەڕ کردن و ڕاونان کە چەک و چەقۆی تیادا باکاردێت، ئەم ڕووداوانەش لە مۆزەخانەیەکی چەند نهۆمێی روو دەدەن بە ناوی "ڕیفلیکشنس ئۆف زە سۆول" واتە تیشکدانەوای ڕۆح، ئەم شوێنە پێکهاتووە لە هۆڵ و ژوور و پلییکانە کە هەموویان لە ئاوێنە دروستکراون و وێنەدانەوەیەکی بێ کۆتا دروست دەکەن.
ئەو میرەرمەیزەی کە لە شێوەی کۆشک دروست کراوە لە فیلمەکەی جۆن ویک خەیاڵیە بەڵام چەندەها میرەرمەیز لەو شێوەیە هەیە لە ڕاستیدا، لەوەش زیاتر تاقیکردنەوەیەکی نایابە لەگەڵ هاوڕیان و خێزاندا، میرەرمەیز ئەو شوێنەیە کە لە خۆشیەکەیدا ون دەبیت لە کاتێکدا کە دەتەوێت خۆت بدۆزیتەوە لە ئاوێنەکانیدا.