مێژوویەکی کورت لەسەر میرەرمەیز
متاهة المرايامیرەرمەیز لە چەندەها کولتووری جیاواز و لە سەرانسەری جیهاندا بوونی هەیە، ئێستاش وەکو بەشێک لە کولتووری وڵاتەکە یاخود شارەکە دەردەکەون و بەشێکی سەرەکیە لە لایەنی گەشتیاری بۆ هەموو کەس و تەمەنێک، میرەرمەیز عێراق MirrorMazeIraq® یەکەمین میرەرمەیز دەبێت لە عێراق و ئێستا کراویە لە شاری سلێمانی.
بۆ ئەوەی زیاتر لە میرەرمەیز تێبگەین، پێویستە کە باسی ڕابردووەکەی بکەین لە هەموو جیهاندا، لەم ئارتیکڵەدا بە زۆری باسی مێژووی سەرچاوەی میرەرمەیز دەکەین و چۆن دەستیان پێکرد و چۆن بە جیهان ناسێندرا.
یەکەم میرەرمەیز لە ساڵی ١٦٨٩ لە (ڤێرسایلی ئایڤێلاینسی فەرەنسا) دروست کراوە، شوێنەکەی لە كۆشکی ڤێرسایل بووە، بەشێکی تایبەتمەندی کۆشکەکەبووە، مایەی سەرسورمانبوو بۆ هەموو ئەوانەی کە سەردانیان دەکرد، لەگەڵ ئەوەی ئەم شوێنە وەکو میرەرمەیز دروست نەکرابوو، بەڵام دیزاین و شێوازی دانانی ئاوێنەکان بە شێوەیەکبوو کە خەیاڵی بینەرانی سەرسام دەکرد و وەکو میرەرمەیز کاریان دەکرد.
دوای ئەوەی کە (پیتەر ستۆیسڤنت)، (فەرمانڕەوای نیو ئامستردام) کە (نیو ێۆرک)ی ئێستا دەکات، سەردانی کۆشکەکە و هۆڵەکەی کرد، زۆر سەرسام بوو پێی، دیزاین و جوانی "هۆڵی ئاوێنە" لە کۆشکی ڤێرسایل سەرنجی ڕاکیشا، بە پێویستی زانی کە پڕۆژەیەکی لەو جۆرە دروست بکات لە (نیو یۆرک) و دوای ماوەیەک دروستی کرد.
دواتر (پیتەر ستۆیسڤنت) بڕیاری دا کە دەرگای هۆڵە قەشەنگەکەی بە ڕووی دانیشتواندا واڵا بکات، لە بەرامبەر ئەمەشدا یەک گۆڵدن دەچ کە دراوی ئەو کاتەبوو وەری دەگرت لە هەر کەسێک لە کاتی چوونە ژورەوەدا، ئەم بڕیارە ڕێ خۆشکەربوو بۆ میرەرمەیز کە لەلایەن شوێنە گەشتیاریەکان و کەرنەڤاڵەکانەوە دروستبکرێنەوە و بەکاربهێنرێن وەکو ڕێگەیەک بۆ ڕاکێشانی خەڵکی، لەگەڵ گەڕانی ئەم جۆرە کەڕنەڤاڵانە بە جیهاندا، بیرۆکەی میرەرمەیزیش لەگەڵیاندا بڵاودەبوویەوە.
لە سەدەی نۆزدەهەمدا تەنها دوو میرەرمەیزهەبوون لە جیهاندا و یەکێکیان لە کۆماری چیکبوو ئەویکەشیان لە سویسرابوو، بەڵام لە سەدەی بیستدا، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشی جیاهان دەکەوێت لە دروستکردنی میرەرمەیزدا و هەشت دانە دروست دەکات.
لە ساڵی ١٩٩١ەوە و هەتا ئێستە ٣٧ میرەرمەیز دروستکراون لە سەرتاسەری جیهاندا و لە وڵاتانی وەک ولایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و ژاپۆن و هیندستان و کەنەدا و سینگاپور و چین و ئێستاش عێراق.
میرەرمەیزهەموو جۆرە خەڵکانێک ڕادەکێشێت و لە خۆی کۆ دەکاتەوە، میرەرمەیزەکان دەکرێت چەندەها شێوە و جۆری هەمەڕەنگیان هەبێت، هەندێکیان لایەنە هونەریەکەیان دەربڕین دەکات لە نەریت و مێژووی ئەو وڵاتە و هەندێکی دیکەیان هەمەجۆرن و دەربڕین لە سەرکێشی و سایکۆلۆجی مرۆڤەکان دەکەن، بە هەر جۆرێکبن میرەرمەیزەکان هەردەم دەبنە جێگەی سەرنج و سەردانی هاوڵاتیان و گەشتیاران.