the only mirror maze in Iraq

مەراسیمی کردنەوەی میرەرمەیز عێراق

شاری سلێمانی کردنەوەی نوێترین شوێنی گەشتیاری بە خۆیەوە دی، ئەم شوێنە گەشتیاریەش بریتیە لە یەکەمین میرەرمەیز کە یەکەمینە لە وڵاتەکەشدا.

لە ١٦ی شوباتی ئەم ساڵدا گروپێکی هەمەچەشن چاوەڕێی کردنەوەی یەکەم میرەرمەیزبوون لە هەموو عێراق و کوردستان، بانگهێشتکراوان پێکهاتبوون لە پارێزگاری سلێمانی، ژمارەیەک لە هونەرمەندی بەناو بانگ، سەرۆکی زانکۆ و پرۆفیسۆری زانکۆ و چەندەها کەسی دەرەوەی وڵات، هەمووان بە پەڕۆشەوە چاوڕێی کردنەوە و تاقیکردنەوەی میرەرمەیزەکەبوون.

ئامادەبووان بە خێرهاتنیان لە بەرێز هێرش لەتیف کرد کە بەڕێوبەری میرەرمەیز عێراقە MirrorMazeIraq® و بەڕێزیان وتەی سەرەتایان پێشکەش کرد لە بۆنەکەدا، بەرێز هێرش بەخێرهاتنی ئامەدەبووانی کرد و هەروەها پیرۆزبایی کردنەووە و تەواوبوونی پڕۆژەی میرەرمەیز عێراقی MirrorMazeIraq® لە هەمووان کرد.

دواتر دکتۆر هێمن لەتیف دامەزرێنەر و خاوەن بیرۆکەی میرەرمەیزعێراق MirrorMazeIraq® وتەی کردنەوەی پڕۆژەکەیدا بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی، بەڕێزیان باسی لە گرنگی پڕۆژەکە کرد و هەروەها ئەو گەشتەی کە بە ئەنجامیان گەیاندووە بۆ هێنانەدی ئەم پڕۆژەیە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەبەرهێنان لە داهێناندا باشترین جۆری بزنسە، دواتر دکتۆر هێمن مەبەستی خۆی لە بزنسدا دوباتکردەوە بە پرسیارێک کە ئەویش ئەوەبوو کە چ جۆرە بزنسێک باشترە لە بزنسێک کە دڵخۆشی و پێکەنین دەهێنێتە ژیانی خەڵکی؟

هەر لە مەراسیمەکەدا پارێزگاری سلێمانی، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر وتەی خۆی پێشکەش کرد و لە وتەکەیدا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ئەم پڕۆژەیە بە تایبەتی بۆ شاری سلێمانی و گوتی: (ئەوەی لە شارستانیە کۆنەکانەوە بۆمان ماوەتەوە بریتین لەو شتانەی کە بنیاتیانناون) جەنابیان ئەم پڕۆژەیەیان بە نموونەیەک بۆ داهێنەری و ئەندازیاری لە قەڵەمدا بۆ ئێستا و بۆ ساڵانی داهاتوش.

دکتۆرهەڤاڵ لە درێژەی وتەکەیدا گرنگی ئەم پڕۆژەیەی بۆ شاری سلێمانی دوباتکردەوە، کە سلێمانی ناسراوە بە شاری کلتور و هەر بۆیە پڕۆژەی مۆدێرن و داهێنەرانەی لەم شێوەیە چاوەڕێدەکرێن کە لە سلێمانیدا دەرکەون و شارەکەمان هەردەم بە نوێکاری و تازەکاری بەناوبانگە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پەتی سوری پڕۆژەکەی بڕی و بە شێوەیەکی فەرمی میرەرمەیزەکەی کردەوە و دووبارە پیرۆزبایی لەو کەسانە کرد کە لە پڕۆژەکەدا بەشداربوون و هەروەها پیرۆزبایی لە ئامادەبووانکرد و بە خێرهاتنی کردن بۆ ناو مەیزەکە.

هەر لەگەڵ واڵابوونی دەرگای چوونەژوورەوەی مەیزەکە بۆ ئامادەبووان، هەمووان بە جۆش و خرۆشێکی بێ وێنەوە بەرەو ناو مەیزەکە ڕۆشتن و شایەنی باسیشە ئەمە بۆ زۆربەی هەرە زۆریان یەکەم جاربوو کە میرەرمەیز ببینن و تاقیبکەنەوە.

پێکەنین و خۆشی لە هەموو شوێنێکەوە دەبیسترا و ئامادەبووان دابەشدەبوون بە سەر چەند گروپێکدا و لە دەرگایەکەوە دەچوونە ژوورەوە و لە دەرگایەکی دیکەوە دەهاتنە دەرەوە، گرنگ نەبوو کە کێبوون یاخود تەمەنیان چەندبوو، هەمووان بە خۆشی و سەرسوورمانەوە مەیزەکەیان تاقیکردەوە، لەگەڵ تاقیکردنەوەی مەیزەکەشدا، هەمووان سوپاسگوزاری خۆیان ڕاگەیاند بەو کەسانەی کە کاریان لەسەر مەیزەکە کردووە و دەست خۆشیان لێ کردن.

میرەرمەیز عێراق MirrorMazeIraq® پڕۆژەیەکی بێ وێنەیە و یەکەم میرەرمەیزە لە عێراق و کوەدستان، چاوەڕێدەکرێت کە ببێت بە شوێنێکی گەشتیاری تایبەتمەند بۆ ئەو کەسانەی کە سەردانی شارەکە دەکەن و دەشتوانین ئەوە بڵێین کە میرەرمەیز عێراق ئەوەی سەلماند لە ڕۆژی کردنەوەکەیدا کە داهاتوویەکی سەرکەوتووانە و گەشی دەبێت.

زیاتر

یەکەمین میرەرمەیز لە هەموو عێراق و کوردستان!

®MirrorMazeIraq: بەشی هەولێر
®MirrorMazeIraq لە هەولێر دەکرێتەوە!
بۆچی وه‌به‌رهێنان له‌ داهێنان؟ بۆچی میره‌رمه‌یز؟
مێژوویەکی کورت لەسەر میرەرمەیز
دەرکەوتنی میرەرمەیز لە سینەمادا
میرەرمەیز و هەڵخەڵەتاندنی چاوەکان
ئەزموونی تاقیکردنەوەی میرەرمەیز!
مەراسیمی کردنەوەی میرەرمەیز عێراق
TOP